بەرهەمهێنان لە وێستگەكەی گەرمیان گەیشتە 155 مێگاوات

وێستگەی كارەبای گەرمیان

بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی گەرمیان لە حەسیرە گەیشتە 155 مێگاوات.

وێستگەكە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەستی بە بەرهەمهێنان كرد و ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای گەرمیان بڵاویكردەوە، وێستگەكە یەكێكە لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێكراوە.

ئەم وێستگەیە كارەبا لەو غازە بەرهەم دەهێنێت كە پێشتر بەفیڕۆدەچوو و دەبووە هۆی پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share