پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ” لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بە جۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشار و بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.