زانکۆی سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی کار و بازرگانییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی سەرجەم دەرچووان و خوێندکارانی قۆناغەکانی (3 و 4)ی زانکۆکە ئاگاداردەکاتەوە، هەر دەرچوویەک دەیەوێت کار و بازرگانیی خۆی دابمەزرێنێت دەتوانێت فۆرمی بەشداریکردن پڕبکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری پەرەپێدانی کــار (CDC) ی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، “ئاگاداری دەرچووان و خوێندکارانی قۆناغەکانی3 و 4ی کۆلێژەکانی زانکۆمان دەکەینەوە کە بەشداری لە پێشبڕکێی (DASTPEK) دەکات كه‌ لەلایه‌ن دامه‌زراوه‌ی(GIZ)ی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت”.

ئاماژە بەوە دەکات، پێشبڕکێکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بە پاڵپشتیی دارایی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دەکرێت.

راشیگەیاندووە، “بۆ ئەم مەبەستە هەر دەرچوو یان خوێندکارێکی قوناغەکانی (3 و 4) ی کۆلێژەکانمان ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربکات”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی زانکۆی سلێمانی، پێشبڕکێکە تایبەتە بە کــارسازی و هانی ده‌رچووان وخوێندکارانی زانكۆ ده‌دات بیرۆکەی کار و بازرگانیی خۆیان پەرەپێبدەن و کاربکەن بۆ دامەزراندنی کاری سەربەخۆی خۆیان، لە قۆناغی سه‌ره‌تادا 60 خوێندکار و دەرچوو سوودمەند دەبن.

زانکۆی سلێمانی رایگەیاندووە، “له‌ رێگەی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌ ده‌رچووان و خوێندکارانی قوناغی (3 و 4)  ی كۆلێژە‌كانی زانكۆی سلێمانی  ده‌توانن به‌شداربن له‌خولێكی راهێنانی دوو رۆژه‌ و لە رێگەیەوە كار له‌سه‌ر بنیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كی كار ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌ی گروپات، دواتر دوو گروپ هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبڕكێكه‌ بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ بەشداربووانی زانكۆکانی تری به‌شداربووی ئه‌م بەرنامەیە”.

ماوه‌ی یه‌ك مانگ گروپە هه‌ڵبژێردراوەکان‌ راهێنان و راوێژیچڕیان پێ ده‌درێت به‌شێوه‌ی كه‌سی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌پێیپێویست له‌ بواره‌ گرینگه‌كانی په‌ره‌پێدانی كار.

له‌ قۆناغی كۆتاییشدا له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌ی تایبه‌تدا، گروپەهه‌ڵبژێردراوه‌كان پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سێ گروپ ده‌بنه‌ براوه‌ی پرۆژه‌كه‌ و پاڵپشتی ده‌كرێن بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان وبه‌ره‌وپێشچوونی تواناكانیان له‌ لایه‌ن چه‌ند هاوبه‌شێك له‌ كه‌رتیتایبه‌ت.

دەڵێت، ئامانجه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستپێك خۆی دەبینێتەوە لە: (گۆڕینی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی خوێندکاران و ده‌رچووانی زانكۆ ده‌رباره‌ی كاركردنیان له‌ داهاتوو، ئاشنابوون به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی كار وپێێشه‌نگیی بازرگانی، هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی بنیاتنانی كار و بازرگانی، به‌رەو‌پێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كاركردن به‌ تیم به‌شێوه‌یه‌كی كرداری.

دواکات بۆ پرکردنەوەی فۆرمی بەشداری کردن رۆژی شەممە (09/09/2023) دەبێت.

مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنی خوێندکار کە زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:

1.​به‌شداربوو پێویسته‌ ده‌رچوو یان خوێندکار بێت له‌قوناغەکانی (3 و 4) ی له‌ زانكۆی سلێمانی.

2.​داواكار پێویسته‌ ئاره‌زوومه‌ندی بنیاتنانی كاری تایبه‌تیخۆی بێت و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ بێت.

تێبینی:

كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو و هەڵبژێردراو په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كرێت.

بەرنامەی دەستپێک لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت لەڕێکەوتی

(١٧/٩/٢٠٢٣) ڕۆژی یەکشەممە ، کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تا٥:٠٠ ی ئێوارەبۆ خۆتۆمارکردن کی

http://bitly.ws/SvFM

بابەتی پێشتر

هاكان فیدان دەگاتە بەغداد

بابەتی دواتر

لە مانگی ئەیلولدا ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سنووری بازیان، بەردەقارەمان، چەمچەماڵ و ئاغجەلەر جێبەجێدەكرێت. لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا…
Total
0
Share