هاكان فیدان دەگاتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دەرەوەی توركیای رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆدەبێتەوە.

ئەحمەد سەحاف لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رۆژی چوارشەممە سەردانێكی فەرمیی بۆ بەغداد ئەنجامدەدات و لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەكەیدا كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەیاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێدەكرێن و چارەسەری دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای عێراق ڕێگری كردووە لەوەی “گروپێكی داعش” لە سوریاوە بێنە ناو خاكی وڵاتەكەیەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، شكستیان بە هەوڵێكی داعش هێناوە بۆ دزەكردنە ناو عێراقەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share