وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: قۆناغێکی نوێی هاریکاریی ئەمنی لەنێوان ئەمریکا و عێراق دێتەکایەوە

عێراق و ئەمریکا پابەندبوونی خۆیان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوکاریی ئەمنی دووپاتکردەوە.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، “بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیجیی ساڵی 2008 و بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییە هاوبەشە ئەمنییە نیشتمانییەکانی هەردوو وڵات، بەرپرسانی باڵای ئەمریکی و عێراقی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی تەکنیکییان لە بەغداد سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییە ئەمنییە دووقۆڵییەکان ئەنجامدا”.

دەشڵێت، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دووپاتیان کردەوە “قۆناغێکی نوێی هاریکاریی ئەمنی لە نێوان ئەمریکا و عێراق دێتەکایەوە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت و هاوڵاتییان پارێزراوبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرپرسە باڵاکان لە چەند مانگی داهاتوودا لە گفتوگۆ و راوێژ بەردەوامدەبن بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیـ.ـرۆر، پاڵپشتیکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەنێویاندا پێشمەرگە، و پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پاراستنی سەروەریی عێراق، سەقامگیریی ناوچەکە، و بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابوریی نێوان هەردوو وڵات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ…
Total
0
Share