عێراق.. 12 هەزار كەس لە دۆسیەی ماددەی هۆشبەردا دەستگیركراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، تەنها لە ماوەی ساڵێكدا 12 هەزار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، لیوا – خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تەنها لە ساڵی 2021دا هێزە ئەمنییەكان 12 هەزار كەسیان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن بەو ماددانەوە یاخود ڕیكلام و بانگەشەكردن بۆیان.

وتیشی، بەشێك لەوانەی دەستگیركراون، لەژێر كاریگەریی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەردا تاوانیان ئەنجامداوە، وەك دزیكردن، گێچەڵپێكردن یاخود دەستدرێژیی سێكسی.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ “ئێستا” ئاشكرایكرد، لە ماوەی ئەو ساڵەدا هێزە ئەمنییەكان دەستیانگرتووە بەسەر چەندین تۆن ماددەی هۆشبەردا و ژمارەیەك گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و هەندێكیان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە و كوژراون.

بابەتی پێشتر

بڵاوبوونەوەی ڕۆتا ڤایرۆس لە ڕاپەڕین وەزیری تەندروستیی بردە ئەو ناوچەیە

بابەتی دواتر

لەسەر ڕێگای 120 مەتریی هەولێر حەوت "بگۆڕی کارەبا" دزراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێكیان گەڕاندنەوەی پاشەكەوتە
گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە لادەبرێن

بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕگە هەمواركراوەكانی دیكەی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لادەبرێن. میدیا…
Total
0
Share