لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای خێراکردنی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2024 دەکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوای خێراکردنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەکات لەلایەن حکومەتەوە.

مستەفا ئەلکەراوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، داوای کرد پەلە بکرێت لە ناردنی خشتەکانی بودجە لە حکومەتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی نوێنەران یاسایان بۆ دابنرێت و دۆخی ئابووری و دارایی  بەدروستی بڕوات.

رۆژی سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە وردبینی لە خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 و دوای تەواوکردنی وردبینییەکان، خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: یەدەگی ئاو لە ئاستێکی باشدایە و دۆخەکە ئەرێنییە بۆ هاوینی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

لە چین 100 ئۆتۆمبێل توشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share