کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ  یەکشەممە پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر43 پلەى سیلیزى، سلێمانی 40 پلەى سیلیزى، دهۆک 44 پلەى سیلیزى، کەرکوک 46 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 44 پلەى سیلیزى، زاخۆ 45 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 32 پلەى سیلیزى، سۆران 32 پلەى سیلیزى و لە گەرمیان 46 پلەى سیلیزى دەبن.

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر رێگری لە گردبوونەوەی مامۆستایان دەكرێت

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share