لە هەولێر رێگری لە گردبوونەوەی مامۆستایان دەكرێت

ئەو گردبوونەوەیەی بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژەوە لە هەولێر ئەنجامبدرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لێكرا.

پەیامنێرمان لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، هێزە ئەمنییەكان رێگری لە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەكەن.

وتیشی، “رێگری لە میدیاكانیش دەكەن لە شوێنی بڕیاردراوی گردبوونەوەكە نزیكببنەوە”.

دوێنێ عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە ھەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی (ئەمڕۆ) خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستپێدەكات.

لەبارەی ئامانجی گردبوونەوەكەشەوە ئاشكرایكرد، “لەپێناو داواکردنی مافی سەرەتاییمان کە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە، لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستا، لەپێناو نەھێشتنی چینایەتی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی سلکی پەروەردە، لەپێناو بە یەکچاو سەیرکردن لە ماف و ئەرک دا”.

بابەتی پێشتر

هۆكاری سڕبوونی دەست و قاچەكان چییە؟

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share