ڤیزای عێراق بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتانە کرا بە خۆڕایی

بەبۆنەی دەستپێکردنی رێورەسمەکانی یادی چلە، عێراق پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی بە زیارەتکارانی شیعە مەزهەبی چەند وڵاتێک کرد بە بێبەرامبەر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە،  “بەبۆنەی رێورەسمەکانی یادی چلەوە پێدانی ڤیزای ئایینی بۆ هاوڵاتییانی پاکستان، ئەفغانستان، یەمەن و لوبنان کراوە بەبێ بەرامبەر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە دەتوانن لەرێگەی باڵیۆزخانەکانی و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە وڵاتەکانی خۆیان یان لە ئێران دەتوانن ڤیزای ئایینی عێراق وەربگرن”.

سەبارەت بە گەشتیارانی ئایینی هیند، وەزارەتی دەرەوە ئاشکرایکردووە، دەتوانن لە نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە مۆمبای و دەلهی ڤیزا وەربگرن و بە فەرمی بڕە پارەیەکیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

پاسێک لەسەر چیای ئەندێز کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

بەكارهێنانی ئاو لە فەرەنسا سنووردار دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share