عەلی كەریمی: شێواندنی مێژووی هەكاری فاشیلبوونی سیاسەت و رەوشتی ئەو كەسانەیە كە باسیدەكەین

عەلی كەریمی نووسەر و رۆژنامەنووس لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەم كابینەیە لە هیچ بوارێك سەركەوتوو نەبوو و كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بریتی بوو لە دەسەڵاتێكی پۆلیسی و هەواڵگریی لە پێدانی مووچە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكاندا سەركەوتوونەبوو.

راشیگەیاند، یەكێك لە هەڵەكانی ئەم كابینەیە نەهێشتنی چینی مامناوەند و زیادكردنی چینی هەژار و دەوڵەمەندبووە كە دواجار كارەسات لە كۆمەڵگەدا دەخوڵقێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، زیندانییانی بادینان كەس نازانێت چۆن دەستگیركراون، لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش خۆیان دەڵێن زیندانی سیاسییمان نییە.
عەلی كەریمی لەبارەی كارەساتی هەكارییەوە دەڵێت،”شێواندنی مێژووی هەكاری فاشیلبوونی سیاسەت و رەوشتی ئەو كەسانەیە كە باسیدەكەین، كەمال كەركوكی خۆی تۆمەتبارە، دوای كارەساتەكە من لە یەكێتی نزیكبووم و ئاگاداری تەواوی رووداوەكە بووم”.

وتیشی،” پارتی باسی مەركەزییەت دەكات، بەڵام 10 قسەكەریان هەیە شەو مەسرور بارزانی قسەیەك دەكات بەیانی عەلی عەونی بەدرۆی دەخاتەوە”.

بابەتی پێشتر

شاندی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد

بابەتی دواتر

هاتوچۆ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلا 22 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لە چەند چالاكییەكدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی…
Total
0
Share