بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکوک، سەربازێکی سوپای عیراق گیانیلەدەستدا ویەکێکی دیکەش برینداربوو.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەو سەربازگەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە یەکێک لە بورجەکانی چاودێری ئەو سەربازگەیە شۆرتی کارەبا دروستبووە بە هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە لە ئەنجامدا سەربازێک بەناوی زێدان حوسێن سالم گیانیلەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بە ناوی کەریم هادی بریندار بووە”.
سەربازگەی فڕۆکەوانی سوپای عێراق، پێشتر پێدەوترا فڕۆکەخانەی حورییە یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانی عێراق، لەسەر رێگای قەزای دوبزەوە دەستپێدەکات تاوەکو نزیک فولکەی تکریت.