زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

فڕۆکەکانی تورکیا لەشەوی ڕابردووەوە بەردەوامن لەبۆدومانکردنی سنوورەکانی قەزای باتیفا و بەوهۆیەشەوە ژنێک لەگوندی بانکی سەروو برینداربووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، شەوی ڕابردوو لەکاتژمێر 12:00ی شەوەوە تورکیا بەردەوامە لەبۆردومانکردنی قەزای باتیفا و دەوروبەری و بۆردومانەکە تائێستاش بەردەوامی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە گوندی بانکی سەرووی سەربە قەزای باتیفا ژنێک بەهۆی بۆردومانەکەوە برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاوکات لە قەزای ئامێدی و چەمانکێ و گوندەکانی دەوروبەری فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لەبۆردومانکردن بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share