لەگەڵ بەرزبوونەوەکانی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە خوار 1900 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە هەزار و 892 دۆلار.
دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ چاوەڕوانییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا و دیاریکردنی نرخی سوودەکان، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.