عێراق لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدایە کە زۆرترین زێڕی کڕیوە

ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەی لە پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین بڕی زێڕیان کڕیوە ئاشکراکرا کە عێراق پلەی پێنجەمی گرتووە.

 

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە نێوان ساڵانی 2018-2022 روسیا پلەی یەکەمی لە کڕینی زێڕ گرتووە و بڕی 462 تۆن زێڕی کڕیوە، لە دوای ئەویش تورکیا دێت بڕی 227.3 تۆن زێڕی کڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سێ دەوڵەتی عەرەبیش لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدان کە زۆرترین زێڕیان کڕیوە کە لە میسر 48.6 تۆن بووە و لە قەتەر 42.7 تۆن بووە و لە عێراق 40.5  تۆن بووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، تا ئێستاش نەگەیشتووەتەوە ئاستی پێشووی خۆی.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لە راهێنانی پێشمەرگەدا پەیڕەوبکرێت

بابەتی دواتر

ئەوروپا: گۆڕانی ئاووھەوا گەورەترین ئالنگارییە رووبەڕووی جیهان بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی نەوتی عێراق زیاددەكات

ڕێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیك”، بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی 648 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیادكرد. پێشتر بۆ بەرزكردنەوەی…
Total
0
Share