پەرلەمانتارێك: هەرێم پابەندبێت هاوشێوەی عێراق 30 رۆژ جارێك مووچە دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە و پابەندبوونی هەرێم بە یاساكە و رێككەوتنەكان هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش مووچەخۆران 30 رۆژجارێك مووچە وەردەگرن.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق هەموو 18بۆ 25ی مانگێك مووچە دابەشدەكات و ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندی رێككەوتنەكان و یاسای بودجە بێت ئەوا هاوشێوەی عێراق فەرمانبەرانی هەرێم 30 رۆژ جارێك مووچە وەردەگرن بەو مەرجەی كە بەغداد پاری تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا حكومەتی هەرێم دابەشیبكات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە جێبەجێكردنی یاسای بودجە پێویستی بە كاتە، بەڵام پابەندبوونی هەرێمیش بە رێككەوتن و یاسای بودجەوە خاڵی سەرەكییە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك لە دوو ژنی دا و یەكێكیان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

 راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخەوە كە یادی ڕۆژنامەگەریی دەكەینەوە هێشتا هەندێك لە سزادراوانی بادینان ئازادنەكراون

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی كوردییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئەمڕۆ كە یادی ئەم ڕۆژە مێژووییە…
Total
0
Share