رێگری لە دەرچووە یەکەمەکان کرا بچنە هەولێر

ژمارەیەک لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رێگرییان لێکرا بچنە هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئەو دەرچووانە نوێنەری سەرجەم دەرچووانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمن.

باسی لەوەشکرد، دەرچووەکان ویستویانە بچنە هەولێر و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایی دەرببڕن و داوای دامەزراندن بکەن، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگرییان لێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share