وێنە.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا

کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 ی کانونی یەکەم، لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە ژن و مێردێک گیانیان لە دەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێکدادانەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی دۆج چارجەر و تانکەرێکدا لە نزیک لوپی دابەزینی ڕێفای مەخمور ڕویداوە و هۆکاری ڕوداوەکەش بۆ تیژڕەوی ئۆتۆمبیلە تایبەتەکە دەگەڕێتەوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بەپێی پێشبینی ئەوان پێدەجێت ئۆتۆمبیلە دۆج چارجەرەکە لە نێوان 180 بۆ 200 ڕۆشتبێت و خۆی کێشابێت بە تانکەرەکەدا و بەهۆی خێرایی پێکدادانەکە تانکەرەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.

فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشکرد “خەتاباری ڕوداوەکە ٪100 دراوە بەسەر ئۆتۆمبیلە تایبەتەکەدا چونکە تانکەرەکە لە خەتی خۆی ڕۆشتووە و کێشەی نەبووە.

ئەوەی تێبینییە بەلای بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و وەک لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت سەرەڕای تازەی ئۆتۆمبیلە دۆج چارجەرەکە هیچ ئێرباگێکی لە ڕوداوەکەدا نەتەقیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: نامه‌ى وڵاتان بۆ هه‌رێم هۆشدارییه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا یەکخستنەوە و ڕێکخستنی‌ هێزی‌ پێشمەرگە هیچ بەرەوپێشچوونێکی‌ بەخۆیەوە نەبینیوە و سەرەتاییترین هەنگاوی‌ کرداری‌…
Total
0
Share