عێراق و توركیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەدەن

بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق و توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گفتوگۆكانیان دەستپێدەكەنەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی عێراق ئۆیل ریپۆرت لە زاری چوار بەرپرسی عێراقییەوە بڵاویكردووەتەوە، ھاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ پرسی نەوتی هەرێم سەردانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات.
هەر پەیوەست بە دۆسییەی نەوتی هەرێم ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی داهاتوو بۆ هەمان بابەت دەچێتە توركیا.

لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و ئەو بڕیارەش لەلایەن دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە دەركراوە، تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئازاد محەمەد ئەمین: هەرێم پابەندی یاسای بودجە بێت نرخی سووتەمەنی هاوتای عێراق دەكرێت

بابەتی دواتر

لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك لە دوو ژنی دا و یەكێكیان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
Total
0
Share