پێنج کەس کە کچێکیان رفاندبوو لە راپەڕین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و کچەکەش رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند و ئاشکرایکردووە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە کچەکەی دیارنەمابوو، پۆلیسی راپەڕین بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شوێنی تۆمەتبارەکان لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و پێنج کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.
تۆمەتبارەکان، ژ،أ،أ لەدایكبووی 2004، ه،ی،ح لەدایكبووی 1999، ش،ع،م لەدایكبووی 2001، ر،ر،أ لەدایكبووی 2003، پ،ج،ح لەدایكبووی 2002 ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، كچەكە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.