پارێزەری چالاكوانانی بادینان: گوهدار زێباری لەسەر دۆسیەیەكی دیكە دووبارە راگیرایەوە

دۆسیەیەكی دیكە لەسەر گوهدار زێباری كرایەوە و پارێزەری چالاكوانانی بادینان دەڵێت، بەهۆیەوە دووبارە راگیراوەتەوە.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، دوای ئەوەی گوهدار زێباری ماوەی زیندانیکردنەکەی تەواوکرد، وا بڕیاربوو دوێنێ ئازادبکرێت، بەڵام بەهۆی بوونی دۆسیەیەکی دیكە لەسەری بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک، دووبارە راگیرایەوە.

وتیشی، “لەگەڵ تیمەکەمان، هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ ئازادکردنی بریکاردارمان”.

بەپێی یاسا دەبوو دوێنێ چوارشەممە 16ی ئاب گوهدار زێباری پاش تەواوكردنی ماوەی سزادانی دووەمی ئازادبكرێت، بەڵام تائێستا ئازادنەكراوە.

لە 15ی ئازاری رابردوو لە دانیشتنێكی دادگادا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پارێزەرانی، گوهدار زێباری بە حەوت مانگی دیكە زیندانیكردن سزادرا، تەنها بە تۆمەتی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەكەی.

ئەوكات كامەران سارمەمی، ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە چالاكوانانی بادینان رایگەیاند، دوای تانەدان لە بڕیاری دادگا ماوەی سزاكەی گوهدار زێباری لە حەوت مانگەوە بۆ پێنج مانگ كەمكرایەوە.

وتیشی، “پێمانوایە كاریگەری لەسەر دادگا هەیە، دەبوایە سزای ئەو چالاكوانە بە پێبژاردن بوایە” نەك سزای زیندانیكردن.

سارمەمی ئەوەی خستەڕوو، چالاكوانەكە ئاشكرایكردووە كە ئۆتۆمبێلەكەی بەو جۆرە كڕیوە و دەستكاری لۆگۆی نەكردووە. باسی لەوەشكرد، دەبوو كۆمپانیای تۆیۆتا ئەو سكاڵایەی بكردایە، نەك بە مافی گشتی دۆسیەكە بجوڵێندرێت.

بابەتی پێشتر

دوو بڕیاری نوێ لەبارەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر دەرچوون

بابەتی دواتر

پێنج تۆمەتبار کچێکیان رفاندبوو دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share