عێراق هەوڵ بۆ سەرلەنوێ خستنەوەگەڕی پاڵاوگەی بێجی دەدات

سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، دوای كارپێكردنی پاڵاوگەی بێجی عێراق چیتر پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان نابێت.

ئەو وتەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سەردانێكیدا بوو بۆ ناوچەی بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین.

سودانی ئاماژەیدا زۆرێك لە دامەزراوەی ئابوریی گرنگ لە شارەكەدا هەن، حكومەت ئامانجێكی ستراتیژی هەیە كە كاری لەسەر هێنانەدی دەكات، ئەویش گۆڕینیەتی بۆ پێگەیەكی ئابوریی زیندوو.

بێجی هەریەك لە دامەزراوەی نەوتی، وێستگەی كارەبایی و شاری پیشەسازی تیایە و، بە بازنەیەكی گرنگی گەیاندن لەنێوان ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین و سێ پارێزگای دیكە دادەنرێت كە ئەوانیش موسڵ، كەركوك و ئەنبار-ن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیشیكردەوە، كارپێكردنی پاڵاوگەكە بەمنزیكانە دەبێت بە توانای نزیكەی 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی كوردستان شەش مووچە بەسەریەكەوە بۆ ئەم كەسانە خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

پەروەردە لەبارەی مووچەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share