وێنە.. مەسیحییەکانی جیهان یادی لە دایکبوونی پەیامبەرەکەیان کردەوە

لە تەواوی دونیادا هەردوو کۆمەڵەی پرۆتستان و کاتۆلیکییەکان ڕۆژی 25 ی مانگ یاخود شەوی 24 ی مانگ بە ڕۆژی لە دایکبوونی پەیامبەرەکەیان دەزانن، بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە لەم بەروارەدا یادی لە دایکبوونی مەسیح دەکرێتەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی بوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادەکان کەمتر خەڵکی تێدابوون و تەنکتر لە ساڵانی ڕابردوو کرایەوە.

پاپ فرانسیس، لە ساڵیادی لە دایکبوونی مەسیحدا لە کڵێسایەکی ڤاتیکان سەرقاڵی مەراسیمی ئاینەکەیەتی

ساڵانی ڕابردوو سەدان کەس بەشداری ئەم مەراسیمەیان لە ڤاتیکان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە کەمتر بەشداربوو، هەروەها وەک ساڵانی ڕابردوو نیوەشەو مەراسیمەکە نەگیرا و زووتر کرا.

لە هیندستان منداڵان لە کەنیسەیەکی دەهلی پایتەخت مۆم دادەگیرسێنن

کۆمەڵێک ژن لە کەنسەیەکی سان ئەندرۆز لە پاکستان لە بێدەنگیدا دوعا دەکەن

لە گوندێکی بەریتانیا دانیشتوانەکەی بە ڕازاندنەوەی ماڵەکانیان تا هاتنی ساڵی نوێ لە دایکبوونی مەسیح پیرۆزدەکەن.

مەراسیمی مەسیحییە کاتۆلیکییەکانی فەڵەستین

ئاهەنگێکی بچوکی خێزانێکی بەرازیلی لە لیۆ دیجانیرۆی پایتەخت، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵکی لە ماڵەوە مەراسیمەکە دەکەنەوە

لە کۆتایدا چەند ساتێک شادی لەناو خانەیەکی بەساڵاچوان لە ئیسپانیا

بابەتی پێشتر

پاڵاوگەی کەڵەک لەبارەی ئاگرەکەی کەورگۆسکەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا هەزاران مەدەنی و سەرباز ناوچەکەیان چۆڵکرد+ڤیدیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 64 دۆلاری تێپەڕاندووە، هۆكارەكەشی بۆ…
Total
0
Share