جۆبایدن لەبارەی ڕوداوەکانی دوێنێی ئەمریکاوە بۆچونی خۆی ڕاگەیاند

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو پشێویەی دوێنێ لە وڵاتدا بە هاوکاری ترەمپ ڕویدا ناسنامەی ئەمریکییەکانی خستەژێر پرسیارەوە و دوێنێ “ڕۆژێکی ڕەش بوو”.

جۆبایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ناسنامەی ئەمریکییەکان کەوتووەتە مەترسییەوە بەهۆی هەڵسوكەوتی کەسانێک کە خۆیان بە سیاسی ناودەبەن و زمانی دیکتاتۆرەکان بەکار دەهێنن”.

بایدن سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “چوار ساڵی حوکمڕانی ترەمپ چوارساڵی شکستی ئیدارەدان بوو، چونکە زمانی ترەمپ زمانی دیکتاتۆرەکان بوو و تەنها لە بەرژەوەندی خۆی قسەی دەکرد”.

بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو وتانەی کە ترەمپ لەسەر هەڵبژاردنەکان وتی هیچی بنەمای دەستوری نەبوو، چونکە هەموو تۆمەتەکان لەلایەن دادگا و یاساوە ڕەتکرانەوە، ترەمپ بۆخۆشی لەسەروی یاساوە نییە و یاسا لەسەر هەموو کەسێک جێبەجێدەکرێت”.

دوێنێ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم هەزاران كەس لە لایەنگرانی ترەمپ لە بەردەم تەلاری كۆنگرێس خۆپیشاندانیان سازكرد، دواتر ژمارەیەك خۆپیشاندەر بە نایاسایی چوونە ناو كۆنگرێسەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لەسەر خۆپیشاندانەكە، ڕۆبێرت جی كۆنتی، سەرۆكی پۆلیسی وانشتنی پایتەختی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “چوار كەس بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە شەوی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش ئەوەی ژمارەیەك لەلایەنگرانی ترەمپ هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای كۆنگرێس، پۆلیس 52 كەسی دەستگیركردووە

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای مۆدێرنا ماوەی کاریگەری ڤاکسینەکەی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای دورخستنەوەی بەپەلەی ترەمپ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share