بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا هەزاران مەدەنی و سەرباز ناوچەکەیان چۆڵکرد+ڤیدیۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25 ی کانونی یەکەم، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا هەزاران ئەمریکی شوێنەکانیان جێهێشت و بەشێک لە بنکەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە چۆڵکران.

بەپێی هەواڵێکی فۆکس نیوزی ئەمریکی، بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە لە شاری سان دیگۆ لە ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا کەوتۆتەوە7 هەزار کەس شوێنەکانی خۆیان چۆڵکردووە و ئاگرەکەش هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.

کامپ پندلیتۆن، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ئاشکرایکردووە، “بەهۆی ئاگرەکەوە فەرمانمان پێدراوە کە سێ بنکەی هێزەچەکدارەکان چۆڵبکرێت و کەرەستە و شمەکەکانیش بگوازرێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تیمی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە کە بە میدیا ئەمریکییەکانیانداوە نزیکەی سێ هەزار هێکتار دارستان و زەوی سوتاوە و تا ئێستا نزیک لە ٪40 ی ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.

ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا یەکێک بوو لە ڕوداوە دیارەکانی ئەمساڵ و بەهۆی ئاگرێکەوە کە لە مانگی 9 ی ئەمساڵدا کەوتەوە هەزاران کەس ناوچەکانی خۆیان چۆڵکرد و زیاتر لە 50 هەزار هێکتار زەوی و دارستانیش سوتان.

بابەتی پێشتر

وێنە.. مەسیحییەکانی جیهان یادی لە دایکبوونی پەیامبەرەکەیان کردەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە خاکی سوریا بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share