ئەڵمانیا.. 12 ویلایەت وەرگرتنی كۆچبەران هەڵدەپەسێرن

12 ویلایەت لە كۆی 16 ویلایەتەكەی ئەڵمانیا قبوڵكردنی خوازیارانی مافی مانەوەیان هەڵپەسارد، ئەمەش بەهۆی ژمارەی زۆری ئەو كۆچبەرانەی لە ئۆكرانیاوە ڕوویان لە وڵاتەكە كردووە.

دامەزراوەی (Redaktionsnetzwerk Deutschland)ی میدیایی لە زاری نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاوە ڕایگەیاند، لە سایەی ئەو ژمارەی زۆرەی كۆچبەرانەوە 12 ناوچە قبوڵكردنی كۆچبەرانیان لە سیستمی دابەشكردنی سەرەتاییدا وەستاندووە.

نوێنەرەكە وتیشی، فشار بۆسەر ناوچەكان زیادیكردووە بەهۆی ئەوەی لەئێستادا لە ئۆكرانیا دەگوزەرێت، هەروەها بەهۆی بارودۆخی گشتی لەبواری كۆچدا، بەتایبەتیش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی كۆچبەران لەڕێی باڵكان-ەوە.

لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە شوباتی ڕابردووەوە زیاتر لە 980 هەزار كەس لە ئۆكرانیاوە خۆیان گەیاندووەتە ئەڵمانیا، ئەو ژمارەیە ڕۆژانە بە بڕی نزیكەی 875 كەس لە زیادبووندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بەنیازە پێشنیازێک بکات کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئێمەدا بگونجێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بەنیازە پێشنیازێک پێشکەشبکات، کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمریکادا بگونجێت. دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە UN داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. نوێنەرایەتیی ویلایەتە…
Total
0
Share