پاڵاوگەی کەڵەک لەبارەی ئاگرەکەی کەورگۆسکەوە ڕونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ 24 ی کانونی یەکەم، پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لە دەستدا، پاڵاوگەکەش لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت ڕەزامەندی لە بەشی سەلامەتی وەرگیراوە و پاشان کاری تێداکراوە.

لە ڕونکردنەوەی پاڵاوگەکەدا هاتووە” دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەشی سەلامەتی لە پاڵاوگەکە کار لەو عەمبارەدا کراوە و رووداوەکەش لە دوایین کاژێری چاککردنەوەی عەمبارەکە ڕویدا، چونکە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی کە دەبوو نۆژەن بکرێتەوە لە 30-11-2020دا بەتاڵ کرا. دوای ئەوەی رەزامەندی بەشی سەلامەتی لە پاڵاوگە وەگیرا، دەست بە کارکردن کرا تێیدا”.

پاڵاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “نزیکەی 13 رۆژ کاری تێدا کرا و لە دوایین رۆژدا کە 24-12-2020 بوو، دروست لە دوایین کاتژمێری چاککردنەوەیدا ڕوداوێکی نەخوازراو ڕویدا و بەداخەوە سێ کارمەندمان گیانیان لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەشمان برینداربوون”.

بەپێی ڕونکردنەوەی پاڵاوگەکە لیژنەیەک لە پسپۆڕانی بیانی پێکهێنراوە بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کە بووەهۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی لە دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەستدا کە خەڵکی شاری بۆکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ئەبوسەنا دادەنرێت. ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی…
Total
0
Share