50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە گەنجانی بێكار

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بودجەی گشتیی سێ ساڵی پەسەندكراوی عێراقدا بڕی 400 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجان تەرخانكراوە بۆ دروستكردنی پڕۆژەی هەلی كار بۆ گەنجانی عێراق كە بڕی قەرزەكەش بە شێوەی دوو پارەدان دەدرێتە گەنجان.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە كە بە بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە گەنجانی بێكار و لە بودجەی گشتیی سێ ساڵی پەسەندكراوی عێراق 400 ملیار دینار تەرخانكراوە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەنجان.

ئاشكراشیكرد، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق سەرجەم ڕێكارەكانی ئەم پڕۆژەیەی تەواوكردووە و یاسای نوێی قەرزكردن بەشداریی لە دروستكردنی پڕۆژەی هەلی كار بۆ گەنجانی عێراق دەكات و بڕی قەرزەكەش بە شێوەی دوو پارەدان دەگەیەنرێتە گەنجان كە تاڕادەیەك هاوكاریكردنی گەنجانی بێكارە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام لە عێراق هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share