دوێنێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە رێگەی ملەی نەڵمە لە نزیك ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەهۆیەوە سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان قوربانییانی رووداوەكە خێزانێكی دانیشتووی دەوروبەری دهۆكن و بەڕێگاوەبوون بۆ بینینی کچێک‌یان بە ناوی (ریام حه‌سه‌ن)، کە لە زانكۆ پزیشکیی کوردستان لە سنە خوێندکارە.
قوربانییانی هێرشەكەی دوێنێ بریتین لە حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د نۆزه‌ت و زیاب مسته‌فا (دایك و باوكی ریام)، هەروەها ئەندامێكی دیكەی خێزانەكە.
بەڵام بە ماوەیەكی كەم پاش هێرشەكە، ده‌زگای دژه تیرۆری پارتی بڵاویكردەوە كە بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركییەوە بووە بۆسەر ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئەو حزبە، چەكدارێك و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون.