ئەم ژنە بەهۆی ریشە درێژەکەیەوە ناوی چووە کتێبی گینز-ەوە

ئەم ژنەی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەک مووی دەموچاوی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات و لە کۆتاییدا هەر بەو هۆیەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

ژنەکە ناوی ئێرین هۆنیکۆت-ە، ماوەی چەند ساڵێکە تووشی کیسی هێلکەدان بووە و بەو هۆیەوە مووی دەموچاوی بە شێوەی بەرچاو زیادیکردووە، بە شێوەیەک لە رابردوودا لە رۆژێکدا ناچار بووە سێ جار مووی رووخساری لاببات.

هۆنیکۆت دەڵێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتێک خەڵكی ناچاربوو ماسک ببەستن، منیش وازم لە لابردنی مووی رووخسارم هێنا و متمانەبەخۆبوونم زیادیکرد.

لە ئێستادا درێژی ریشی ئەو ژنە گەیشتووەتە 25.5 سانتیممەتر و بەو هۆیەوە ناوی چووەتە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share