بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز وەرگەڕا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە نزیک کەناراوی کاپ گریس نێز لە باکووری فەرەنسا وەرگەڕا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتیەک لە کەناری کاپ گریس نێز لە باکووری فەرەنسا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە تا ئێستا تەرمی شەش کەس دۆزراونەتەوە، دەیان کەسیش بە زیندوویی رزگارکراون و ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیش بۆ دۆزینەوەی تەرم یان هەر کەسێکی زیندوو دەستیپێکردووە.

تا ئێستا میدیا فەرەنسییەکان ناسنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و دوای تەواوکردنی…
Total
0
Share