كۆمسیۆن ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانە ئاشكرادەكات كە بۆ تائێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان خۆیان تۆماركردووە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ژمارەكە گەیشتووەتە 50 هاوپەیمانی، 198 حزب، 296 حزبی رێگەپێدراو لەچێوەی هاوپەیمانی و 63 حزب كە لە قۆناغی تۆماركردندان.

وتیشی، “كۆمسیۆن سبەی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ گرتنەبەری بڕیاری كۆتایی دەربارەی درێژكردنەوەی وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییەكان یان نا”.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداری لە سەرجەم پارێزگاكان دەكەن، بریتین لە (هاوپەیمانیی نیشتمانی، هاوپەیمانیی رێبازی نیشتمانی، هاوپەیمانیی یەكلاكەرەوەی نیشتمانی، هاوپەیمانیی سەرۆكایەتی و هاوپەیمانیی مەدار).

گەورە هاوپەیمانێتییەكانیش بریتین لە هاوپەیمانیی (دەوڵەتی یاسا كە لە 12 حزب پێكدێت، بەهای مەدەنی 10 حزب، یەكلاكەرەوەی نیشتمانی 9 حزب، هێزە مەدەنییەكان 9 حزب، توركمانی عێراق 9 حزب).

سەبارەت بە پارێزگاكانیش ژمارەی هاوپەیمانێتییەكان تیایاندا بەمجۆرەیە، (بەغداد 18 هاوپەیمانی، كەركوك 16، ئەنبار 17، بەسڕە 16، موسڵ 16، واست 15، بابل 14، موسەننا 14، كەربەلا 14، زیقار 13، قادسیە 13، دیالە 11، نەجەف 11، میسان 10 و سەلاحەدین 10 هاوپەیمانی)ن، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی میدیای كۆمسیۆن ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بانگهێشتی دوو وەزیر دەکات

بابەتی دواتر

بەکتریایەک شکست بە بڕیارێکی بەریتانیا دژ بە پەنابەران دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share