بەکتریایەک شکست بە بڕیارێکی بەریتانیا دژ بە پەنابەران دەهێنێت

بەهۆی بوونی بەکتریایەک لەناو ئاوی خواردنەوەی کەشتییەکەدا حکومەتی بەریتانیا ئەو پەنابەرانەی بردەوە هۆتێلەکانی وڵاتەکەی کە هەفتەی رابردوو رەوانەی کەشتی بیبی ستۆکهۆڵمی کردبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردووەتەوە، “لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە، حکومەتی بەریتانیا دەستیکردووە بە چۆڵکردنی کەشتی بیبی ستۆکهۆڵم ئەمەش پاش ئەوەی جۆرێک بەکتریا لە ئاوی خواردنەوەی ناو کەشتییەکەدا دۆزراوەتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، بەکتریاکە لە جۆری (لیجیۆنێر) کە بە شێوەیەکی باو لە ئاودا هەن، ئەم بەکتریایە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی لیجیۆنێرز، کە هەوکردنێکی سەختی سییەکان، هەرچەندە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە بەڵام ترسێکی زۆری لای هاوڵاتییانی وڵاتەکە دروستکردووە.

هەفتەی رابردوو حکومەتی بەریتانیا بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکانی تایبەت بە پەنابەران دەستیکرد بە گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆریان بۆ ناو کەشتییەکە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی رۆتینی ئەوە ئاشکرابوو کە ئاوی ناو کەشتییەکە شیاوی خواردنەوە نییە و هەر بە زوویی دەستکرا بە گواستنەوەی پەنابەرەکان.

 

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

دێمبلی بە کێشەوە چووە پاریسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share