پەیامی هاوخەمی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا عەبدولكەریم شێخانی دەردەبرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “مامۆستا عەبدولکەریم قەڵەمێکی دیاری نووسین و وەرگێڕان، زمانزانێکی لێهاتوو و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموون بوو. خزمەتێکی بەرچاوی بە رەوتی رۆشنبیری و رۆژنامەگەری لە کوردستان کردووە”.

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشی وت، لە خوای گەورە داواکارین مامۆستای پایەبەرزمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نووسەر، رۆژنامەنووس، وەرگێڕ و مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی كۆچی دواییكرد.

بابەتی پێشتر

کەین بوو بە یاریزانی بایرن میونشن

بابەتی دواتر

گردێكی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share