سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز” دەکات

شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداریی چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز”ی کرد، بۆ هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری.

کۆڕبەندی گەشتیاریی نێرگز بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، ئەمەل جەلال، پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر و ژمارەیەک نوێنەری کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا رایگەیاند “یەکێک لە پایە گرنگەکانی کارەکانمان پەرەپێدانی کەرتی گەشتیارییە و دەبێت پشتی پێ ببەستین”.

جەختیشیکردەوە “هەرێم بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئیدارەی سلێمانی رۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگاکە و پاڵپشتیی دەسەڵاتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنان ئەوەی لەماوەی کۆتاییدا هەبووە لە راکێشانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ پارێزگاکە”.

پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە ” پرۆسەی گەشتوگوزار تەنها بە هاتنی گەشتیار  بۆ پارێزگاکە تەواو نابێت، بەڵکو پێویستی بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونە لەنێوان تیمە گەشتیارییەکان و رێکخستنی گەشتی گەشتیاری لە سلێمانییەوە بەرەو ناوچەکانی دیکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا وتراوە لەگەڵ…
Total
0
Share