دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ڕووداوی كوشتنی 3 هاوڵاتی یەك خانەوادە و برینداركردنی دوو كەسی دیكەی دەستگیركرد.

هاوكات سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تۆمەتباری رووداوی كوشتنی دوو برا و برازاكەی ناحیەی پیرەمەگرون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

لای خۆشییەوە بەكر عەبدولكەریم بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندێكی نزیك ناحیەی پیرەمەگرون تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگرون دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا ماركێتێك سوتا

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماركێتێك لە حاجیاوا سوتا و زیانی ماددی زۆریش بەر ماركێتەكە كەوت. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئاگارەكە لە…
Total
0
Share