دوور لە چاوی میدیا ئۆتۆمبێلەكەی سلێمان هەڵشۆیی فرۆشرا

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئۆتۆمبێلێكی سلێمان هەڵشۆیی بەئاشكرا بفرۆشرێت، بەڵام دوور لەچاوی كامێراكان ئۆتۆمبێلەكە فرۆشرا.

وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ لە ڕاپەڕین، لایەنی پەیوەندیدار ئۆتۆمبێلێكی سلێمان هەڵشۆیی فرۆشت.

پەیامنێرمان پێییڕاگەیاندین، پێش دەستپێكردنی پرۆسەی فرۆشتنەكە بە میدیاكان ڕاگەیەندرا، كە پرۆسەی فرۆشتنەكە بۆكاتێكی دیكە دواخراوە، بەڵام دوای دووركەوتنەوەی میدیاكان وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین پێیڕاگەیاندوون، ئۆتۆمبێلەكە هەر ئەمڕۆ فرۆشراوە بە نرخی 124 هەزار و 600 دۆلاركە دەكاتە ( 12 دەفتەر و 46 گەڵا).

پۆلیسی ڕاپەڕین، هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری دورخستنەوەی میدیاكان نەخستەڕوو.

پێشتر پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، لە بارەگای نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشرێت، کە “خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری ڕاگیراو، سلێمان هەڵشۆیی و لەجۆری (لێکزس/کۆڕۆ)یە و ژمارەی کاتییە و مۆدێلی 2021ـە، ڕەنگی ڕەشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share