ڤیدیۆ.. ناوەندی ڕەنگ و دەنگی ئێران ڤیدیۆیەک لەبارەی “ڕزگارکردنی هەولێر”ەوە پەخش دەکات

بەرپرسێکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ڤیدیۆ گرافیکێکیان لەبارەی “ڕزگارکردنی هەولێرە” ەوە ئامادەکردووە و لە شەبەکە سێی سەر بە ناوەندی ڕەنگ و دەنگی ئێرانەوە پەخش دەکرێت.

عابدین محەمەدی، بەرپرسی هونەری بەسیج لە کرماشان، ئەمڕۆ 27 ی کانونی یەکەم، بە ئاژانسی میهری ڕاگەیاندووە، “دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی بە ئەرکمان زانی کە ڤیدیۆ گرافیکێک وەک دیکۆمێنێت دروست بکەین لەبارەی ئازادکردنی شاری هەولێرەوە لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە”.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، “دوای ئەو زانیاریانەی کە لە دەشتی هەولێر و نزیک کەرکوک کۆمانکردووەتەوە و بەپێی ئەو هەماهەنگیانەی لە نێوان قاسم سولەیمانی و مەسعود بارزانیدا هەبووە ڤیدیۆکە دروستکراوە”.

لە ترایلەری ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە “مەسعود بارزانی تەلەفون بۆ قاسم سولەیمانی دەکات و داوا دەکات ئێران هاوکاری هەرێم بکات لەبەرامبەر هێرشی داعش بیپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
0
Share