وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە بەڵێنێك بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە بۆ لەمەوبەدوا شایستەی دارایی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا رەوانەدەكرێت، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی رابردوو لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكات.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاسای بودجە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێویستە لەدوای 15ی مانگەوە پشكی هەرێم رەوانە بكرێت و ئەگەر نەنێرێت پێشێلكردنی یاسایە و ئێمە قبووڵی ناكەین.
ئاشكراشیكرد، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم هەماهەنگی دەكەن و دەبێت بەشە بودجەی تەواو رەوانەبكرێت و هەر ناكۆكییەك هەبێت نابێت تەمویلی مووچەی فەرمانبەران رابگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو پرسیارەم ئاراستەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كرد كە بۆچی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانە نەكردووە و رایگەیاندووە، هێشتا تەمویلی تەواو نەكراوین و لەسەر بنەمای یەك لەسەر 12ی یاسای بودجەی ساڵی 2021 پارە بۆ هەرێم نێردراوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئێستا رۆژانە هەرێم 55 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكات بەپێی یاسا ئەگەر نەوتی هەرێم هەناردە نەكرا دەبێت رادەستی حكومەتی عێراق بكرێت و پێویستی ناوخۆی عێراقی پێدابینبكرێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک بە تەقەی خۆشی خۆی کوشت

لەکاتی ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردندا لە قەزای سۆران، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر شەقامەکان…
Total
0
Share