قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆنیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد و رایگەیاند، ئەزمونی ژاپۆن لە گەشەسەندندا نمونەیەکی دیار و سەرکەتووە لەسەر ئاستی جیهان و پێویستە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیدارەدانی سێکتەرە جیاوازەکاندا سوود لە ئەزمونی ئەو وڵاتە ببینن.

هەروەها ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندنی باڵادا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە  لەپێناو سەقامگیری عێراق و کوردستان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوری، پێویستە هەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
زیاتر ببینە

لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ناوخۆ بڕیاردەدرێت
تایبەتە بە زیادكردنی مووچەكانیان

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە و جەختیشدەكاتەوە، بەپێی…
Total
0
Share