وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە وانەبێژان و رایگەیاندووە، هیچ قوتابخانەیەک نابێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پەروەردە بە هیچ وانەبێژێک بڵێت کە کاری تەواو بووە.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، لە هەر ناوەندێکی حکومی کاتێک مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو بەشەوانەی پێویستی نابێت، پێویست نییە بەڕێوەبەری باخچە، قوتابخانە یان خوێندنگە پێیانبڵێت کە کاریان تەواوبووە.

بەپێی بڕیارەکە، دەبێت لەو حاڵەتانەدا بەڕێوەبەر بە لیستێک زانیارییەکانی ناو، بڕوانامە، پسپۆڕی، ساڵانی خزمەت و بەشەوانەکەی لە ساڵی رابروو و ئەو بەشەوانەیەی بۆی دەمێنێتەوە لەمساڵی خوێندندا رەوانەی پەروەردەی قەزاکە بکات.

ئاماژە بەوەدەکات کە دەبێت پەروەردەی قەزاکەش دەبێت ئەو زانیاریانە سەرجەمیان بە لیستێک لایان هەبێت بۆئەوەی لەکاتی بوونی فەراغدا پێویستییەکانیان پڕبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەوە بەڵێنێك بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

چەند لیوایەكی تر خرانە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share