ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە.
ئەلیمانی دەڵێت هەندێ وردەکاری گرێبەستەکە ماوە و جارێ ناتوانین هیچ قسەیەکی لەسەر بکەین.
تەنها ئەوە نەبێت لە ئێستادا لە بەرشلۆنە نەماوە و یاریزانی یانەى پاریس سانجێرمانە.
پێشبینی دەکرێت نرخی گواستنەوەى دێمبلی بۆ پاریس بگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ.