لیستەکە کێی تێدایە؟ ئێڤەرتۆن بەدوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت

ئەگەرێک هەیە جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی-ی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، لە کۆتایی وەرزدا بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلتەرا و پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆنەوە بکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئێڤەرتۆنەوە ئاشکرایکردووە، دوای دوورخستنەوەی ڕافا بینیتێز لە پۆستی ڕاهێنەری یانە شینەکەی شاری لیڤەرپوڵ، فەرهاد موشیری خاوەنی یانەکە و هاوکارانی بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێن، بۆ ئەو مەبەستەش ناوی چەند ڕاهێنەرێکیان دەستنیشانکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یەکێک لەو ڕاهێنەرانەی لە لیستی داواکراوانی ئێڤەرتۆن-دا ناوی هاتووە، مۆرینیۆیە، بەڵام ڕاهێنەرەکە لە ڕۆما بەختەوەرە و بەلایەنی کەمەوە دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز لە ئیتاڵیا بەردەوامبێت.

جگە لە مۆرینیۆ، ناوەکانی فرانک لامپارد، واین ڕوونی، نونو ئیسپیریتۆ سانتۆ، دەنکان فێرگسۆن ناویان لە لیستی ڕاهێنەرە داواکراوەکاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

سانچۆ کێشەی چییە و بۆچی لە پریمەرلیگ ونبووە؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: ئاستی پیسبوونی کیمیایی سنووری ئاسایشی ژینگەی مرۆڤایەتیی ‏تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس لە پار باشترە

لە دوو یاریی ڕابردوودا کێشەى کەمتر ڕووبەڕووی ڤینیسیۆسی بەرازیلی بووەتەوە. لە چاو وەرزی رابردوودا ، کێشەکانی ڤینیسیۆس کەمتر…
Total
0
Share