ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، “ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆ دەبێتەوە، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد تایبەت بە گەڵاڵەکردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

رەشنووسی پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان لەبەر رۆشنایی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011 لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

 

بابەتی پێشتر

مافەکانی مرۆڤ: هەژاران و ئەوانەی داهاتییان دیاریکراوە سوودمەند نابن لە یەکەکانی نیشتەجێبوون

بابەتی دواتر

ناسا هۆشداری لە هەسارۆچکەیەک دەدات کە ئەگەری هەیە لەم مانگەدا بەر زەوی بکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share