ناسا هۆشداری لە هەسارۆچکەیەک دەدات کە ئەگەری هەیە لەم مانگەدا بەر زەوی بکەوێت

هەسارەی زەوی

سەنتەری لێکۆڵینەوە لەو تەنانەی لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوییەوە بەرەو هەسارەی زەوی دێن و سەربە ئاژانسی ناسای ئەمریکییە ئاشکرایکرد، نزیکبوونەوەی هەسارۆچکەیەک لە زەوی ئەگەری هەیە مەترسیی دروست بکات بۆ سەر زەوی.

بەپێی داتاکانی سەنتەرەکە، پێشبینی دەکرێت ئەستێرەی 6037 (1988 EG) بە دووری 6.1 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکببێتەوە لە 23ی ئاب کاتژمێر 8:18 خولەکی بەیانی بە کاتی گرینیج بەر زەوی بکەوێت، بەو پێیەی رێڕەوەکەی لەگەڵ خولگەی زەویدا یەکدەبڕێت.

تیرەی ئەم هەسارۆچکە بچووکە لە نێوان 430 بۆ 960 مەتردایە و خێراییەکەی 14.3 کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا.

ئەوەی مایەی نیگەرانییە بەپێی پێوەرە زانستییەکان هەر تەنێکی بۆشایی ئاسمان لە دووری کەمتر لە 7.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیکببێتەوە، ئەگەری هەیە مەترسی دروستبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان چۆن کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیارییەکان لەناو ملیۆنان پێگەدا؟

لە ئێستادا، ئاماژەکانی گەڕان لەناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا کارئاسانیی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە، ئەو ئاماژانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیاری…
زیاتر ببینە

قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی كۆرۆناوە چ پەیوەندییەكی بە هەورەبروسكەوە هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی پەیوەندیی نێوان کەمبوونەوەی حاڵەتی هەورەبروسکە و قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ئاشکرادەکات، بەپێی تویژینەوەکە، لەدوای قەدەغەی…
Total
0
Share