قوباد تاڵەبانی: نابێت هاوڵاتییان باجی ناكۆكییەكان بدەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە و لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند، “ئاساییە ناكۆكی سیاسی هەبێت، بەڵام نابێت هاوڵاتییان باجی ئەو ناكۆكییانە بدەن و هۆكاری كێشەكانیش بۆ نەبوونی متمانە گەڕاندەوە، دەشڵێت، “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان و ئەو گرژییەی ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە كاریگەری و رەنگدانەوەی لەسەر هەنگاوەكانی چاكسازی نەبێت”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كۆبوومەوە و جەختمانكردەوە دەبێت هەموو لایەك پابەندبن بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەوە تا مافی هەمووان پارێزراو بێت.

راشیگەیاند، بێمتمانەیی هۆكاری سەرەكی زۆربەی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و هەروەها كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیشە، پێویستە لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ كوردستان و عێراق هەوڵی گەڕاندنەوەی متمانەی نێوانیان بدەن و نابێت چیتر هاوڵاتییان باجی ناكۆكیی سیاسی و بێمتمانەیی نێوان لایەنەكان بدەن.

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لەوەش كرد، سوورین لەسەر جێبەجێكردنی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەموو هەوڵێكیش دەدەین تا ناكۆكییە سیاسییەكان و ئەو گرژییەی ئێستا هەیە كاریگەری لەسەر رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەبێت، بەڵام دەبێت لایەنەكانیش بەرپرسانە مامەڵە بكەن و نەمانگەڕێننەوە بۆ خاڵی سفر.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندیی وانەبێژان دەركرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share