بزوتنەوەی ئیسلامی دۆسیەی مردنی عەلی عەبدولعەزیز هەڵدەداتەوە و ئەمریكا تۆمەتبار ‏دەكات

عەلی عەبدولعەزیز

بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی مردنی دووەم ڕابەری پارتەكەیان دەخاتە ئەستۆی ئەمریكا و دەڵێت، گومانمان هەیە ژەهرخوارد كرابێت.

لە 8ی ئابی 2003 دوای ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئەمریكا بۆسەر عێراق عەلی عەبدولعەزیز یەکێک لە دامەزرێنەران و دووەم ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ برایەكی و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركران.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی دەستگیركردنەكەی مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە ساتی دەستگیركردنەكەی كرد و ڕایگەیاند، “بەشێوەیەكی زۆر ناشرین” كەلەپچە كران و تورەكەیان كرایەسەر، لەكاتێكدا دەبوو یەكێك بوایە لەوانەی حوكمی عێراقی بكردایە، بەڵام بەو شێوە زۆر نامرۆڤانەیە مامەڵەیان لەگەڵدا كرا.

وتیشی، “دوای ئەوەی ئازادكرا، نەیتوانی هیچ شتێك بخوات، ئازارێكی زۆری سكی هەبوو، بۆیە لە مردنەكەی گومانمان هەیە كە ئەمریكا ژەهرخواردی كردبێت”.

بە وتەی ئەو بەر لە زیندانیكردن هەموو پشكنینێكی هەیە كە دەریدەخەن لە دۆخێكی تەندروستیی زۆر باشدایە، بەڵام بە چەند مانگێك دوای ئازادكردنی كۆچی دواییكرد.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا لەسەر تۆپبارانەكەی زاخۆ هاتەدەنگ: چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەین

بابەتی دواتر

گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئێرانەوە بۆ 56 کەس بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share