توێژینەوەیەک: چارەکێکی دانیشتووانی جیهان تووشی کەمخوێنی بوون

توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندوویەتی، حاڵەتەکانی کەمخوێنی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو روویان لە بەرزبوونەوە کردووە بە تایبەت لەناو ژنان و منداڵاندا.

توێژینەوەکە بۆ ماوەی سێ دەیەی خایاندووە و لە گۆڤاری لانسێتی زانستی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “چارەکێکی دانیشتووانی سەر زەوی تووشی کەمخوێنی بوونەتەوە، کە زۆرینەیان ژنان و دایکان و کچانی هەرزەکار و منداكانی خوار تەمەن پێنج ساڵانن.

توێژەران دەڵێن، “%31ی ژنان بە تایبەت لەو ساڵانەی منداڵیان دەبێت تووشی کەمخوێنی دەبن، بەڵام رێژەکە لە پیاواندا %17.5 ە، لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکانیشدا %40ی منداڵان تووشی کەمخوێنی دەبنەوە.

ترسی شارەزایانی بواری تەندروستیی لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کەمخوێنی کاریگەری دروستکردنە لەسەر گەشەی مێشک و زانین لە منداڵاندا و دروستکردنی کێشەی جەستەیی لە کەسانی پێگەیشتوودا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share