رۆیتەرز: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو گرێبەستانەی لە بواری نەوت و گاز، لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان واژوو كراوە، سكاڵای یاسایی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە باسلەوەدەکات، بەغداد ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی دەزانێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی HKN Energy و وێست زاگرۆس، بۆ پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکانی (میران و تۆپخانە) لە نزیک شاری سلێمانی واژووی کردوون.

دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن، گرێبەستەکان دەستووری عێراق پێشێلدەکەن، چونکە بەبێ بەشداری و ئاگاداریی ئەوان واژووکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی

ێسەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێزەکانی. نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق…
Total
0
Share