باندێكی قاچاخچێتیی چەك دەستگیركرا

فۆتۆ: ئەرشیف

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچێتیی (چەک) رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێکی چوار کەسیان دەستگیرکرد، کە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەیەکی نایاسایی کڕین و فرۆشتنیان بە چەکەوە کردووە.

باندەکە لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کڕین و فرۆشتنی چەکیان بەشێوەیەکی نایاسایی کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستبەسەر چەندین جۆر چەکی کڵاشینکۆفدا گیرا، دەزگای ئاسایش وادەڵێت.

روونیشیكردەوە، تۆمەتباران بە ماددەی (15)ی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لەسەر كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی دواتر

لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل<br> بەرگریی شارستانی: تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share